دانه ده‌ستكرده‌كانى وینستون چه‌رچل سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا له سه‌رده‌مى جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا، به‌بڕى (23770) دۆلارى ئه‌مریكى فرۆشرا، ئه‌مه‌ش سێ ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و نه‌رخه‌بوو كه بۆى ته‌رخانكرابوو.
دانه ده‌ستكرده‌كانى چه‌رچل به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌چوارچێوه‌ى ئاڵتون دروستكرابوو، به‌مه‌به‌ستى شاردنه‌وه‌و پڕكردنه‌وه‌ى كه‌لێنه‌كانى دانى.
دانه‌كانى چه‌رچل پێشبینى ده‌كرا به‌بڕى 5 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت، به‌ڵام له مه‌زادێكدا كه له هۆڵى كیز له بریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، دواى ململانێى نێوان ئاره‌زوومه‌ندانى شته ده‌گمه‌نه‌كان، به‌بڕى نزیكه‌ى 24 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
وه‌ته‌بێژێكى هۆڵى كیز رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ى كه دانه‌كانى چه‌رچلى كڕیوه ئاره‌زومه‌ندى تایبه‌تى شته‌كانى چه‌رچله، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگه‌وه‌ره‌شى هه‌یه كه چه‌رچل لێوه‌ى كۆتایى جه‌نگى جیهانى دووه‌مى راگه‌یاند له ساڵى 1945 دا.
|