Statistics |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
|
| | |
| Main » 2010 » August » 27 » يراكه م ده ست دريزى سيكسى كرده سه رم
9:52 PM يراكه م ده ست دريزى سيكسى كرده سه رم |
شه‌ونم هه‌موو توانای خسته‌كار بۆئه‌وه‌ی برا تاقانه‌كه‌ی له‌خوێندن دانه‌بڕێت، به‌لام براكه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كاته‌سه‌رو دواتریش دووگیان ده‌بێت. له‌ده‌ستدانی دایك و باوك شه‌ونم- ی ته‌مه‌ن 39 ساڵ به‌مجۆره به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌گێڕێته‌وه: خێزانێكه‌مان له‌من و دایكم و باوكم و هه‌ڵمه‌تی برام پێكهاتبوین. له‌خانوویه‌كی قوڕدا بوین. باوكم رۆژێك بۆ داربڕین چووه شاخێكى نزیك گونده‌كه‌مان، له‌وێ كه‌وت و سه‌رى برینداربو و به‌هۆی ئه‌و برینه‌ی سه‌ریه‌وه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوو، ئیتر گوزه‌رانمان ئاڵۆزبوو، دواى ساڵێك دایكم به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك گیانی له‌ده‌ستداو مرد، ئیتر نه‌متوانی چاودێریی باوكم بكه‌م، چونكه كچێكی لاواز‌و بێهێز بووم و جگه‌له‌وه‌ش نه‌مده‌توانی خوێندن فه‌رامۆشبكه‌م، رۆژێك له‌دوای ده‌وام گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵی خۆمان، به‌لام به‌سه‌ر مه‌رگی باوكمدا چوومه‌وه، باوكم ده‌به‌یه‌ك به‌نزینی كردبوو به‌خۆیداو خۆی سوتاندبوو، له‌دوای مردنی باوكم به‌ته‌نیا مامه‌وه، بژێویی ژیانم زۆر خراپبوو. بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكی گونده‌كه هاوكارییان ده‌كردم، بۆیه ناچاربووم واز له‌خوێندن بهێنم و به‌دوای كارێكدا بگه‌ڕێم، هه‌ڵمه‌تی براشم ناچار گه‌ڕایه‌وه بۆ گونده‌كه، شاره‌زایی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵمه‌تی برام نه‌بووم، چونكه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌ژیابوو، دوای گه‌ڕان و پرسیاركردنێكی زۆر له‌كۆمپانیایه‌كی بیناسازی كارم ده‌ستكه‌وت، دوای چوارمانگ كۆمپانیاكه كاره‌كانی خۆی ته‌واوكردو رۆیشت، منیش بێكار مامه‌وه، دواتر وه‌ك شاگردی به‌رگدرووی كارم ده‌ستكه‌وت به‌ماندووبوونێكی زۆر شاره‌زاییه‌كی باشم به‌ده‌ستهێناو توانیم خۆم دوكانێكی به‌رگدروو دابنێم، به‌لام به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی برامه‌وه خه‌ونه‌كانم هه‌ڵوه‌رین و ژیانمی به‌ئاڕاسته‌یه‌كی تردا گۆڕی. براكه‌م ده‌ستدرێژیی سێكسی كرده سه‌رم هه‌رچه‌نده هه‌ڵمه‌تى برام دوو ساڵ له‌من گه‌وره‌تربوو به‌لام هیچ هاوكاریى نه‌ده‌كردم. ئێواره‌ی زستانێكی ساردبوو، ئه‌و شه‌وه دواى سه‌ربانگێڕان به‌باگردێن، له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی خۆم لێی راكشام و خه‌و بردمیه‌وه، له‌پڕ له‌هه‌ناسه ته‌نگی و بارقورسی سه‌رجه‌سته‌م خه‌به‌رم بۆوه، هه‌رچه‌ند هه‌وڵمده‌دا نه‌مده‌توانی بجوڵێم و هه‌ستمه سه‌رپێ! هه‌ستمكرد كه‌سێك له‌سه‌ر جه‌سته‌مه، ده‌مویست خۆم له‌ده‌ستی ده‌ربازبكه‌م، به‌لام نه‌متوانی و به‌شێوازێكی دڕندانه ده‌ستدرێژیی سێكسی كرده‌سه‌رم، دواتر ئه‌و كه‌سه دوو مشته‌كۆڵه‌یدا له‌سه‌رو چاوم و به‌په‌له هه‌ڵسایه‌وه‌و رایكردو بۆی ده‌رچوو، منیش به‌گریان و له‌رزه له‌رزو لاره‌لار چراكه‌م داگیرسانده‌وه، سه‌یرمكرد هه‌ڵمه‌تی برام له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی خۆی نه‌مابوو، زۆر ترسام و وا هه‌ستمكرد ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌ستدرێژیی كرده سه‌رم. هه‌ڵمه‌تی برامی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه كوشتبێت، به‌یانی كه دونیا رۆشنبۆوه، هه‌ڵمه‌ت هاته ژووره‌وه، هاوارمكرد به‌سه‌ریداو لێی تووڕه‌بووم و پێموت: ئه‌مشه‌و له‌كوێ بوویت؟ سه‌یری جله‌كانیم كرد پانتۆڵه‌كه‌ی خوێنى پێوه‌بوو، ئیتر كه‌وتمه گومانه‌وه‌و پێموت: تۆ بووی ده‌ستدرێژیت كرده سه‌رم، هه‌ڵمه‌تی برام به‌بێئه‌وه‌ی بیشارێته‌وه‌و پاساوێك بێنێته‌وه. وتی: به‌ڵێ، من بووم و هیچ پێویست به‌هاتوهاوار ناكات، ئه‌گه‌ر تۆ باسینه‌كه‌یت كه‌س پێینازانێ، ده‌ستمكرد به‌گریان و به‌خۆداكێشان، هه‌ڵمه‌تیش به‌په‌له رۆیشت و جێیهێشتم و نه‌گه‌ڕایه‌وه، ئه‌و رووداوه وه‌ك نهێنییه‌ك له‌ناخمدا حه‌شارداو ده‌چوومه‌وه سه‌ر كاری به‌رگدروویی خۆم، سێ مانگ زیاتربوو له‌دوای ئه‌و رووداوه هه‌ڵمه‌تی برام دیارنه‌بوو بێسه‌رو شوێن بوو، به‌لام ئه‌وه‌ی زیاتر رێچكه‌ی ژیانمی ئاڵۆزكرد ئه‌وه‌بوو له‌ئاكامی ئه‌و ده‌ستدرێژیكردنه‌ی هه‌ڵمه‌تی برام بۆ سه‌ر من دووگیان بووم! ناچاربوم گونده‌كه جێبهێڵم، چوومه ماڵی ئامۆزاكه‌ی باوكم، پرسیاری هه‌ڵمه‌تی برامم كرد‌و ئه‌وانیش هه‌روه‌ك من هیچ هه‌واڵێكیان نه‌ده‌زانی. وتیان له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ ئێمه بژی، دوای دوو رۆژ مانه‌وه‌م چووم بۆ لای پزیشك، تا منداڵه‌كه‌ی ناوسكم له‌باربه‌رم، به‌لام كه‌س بۆی نه‌كردم. شه‌وى سێیه‌م له‌ماڵی ئامۆزاكه‌ی باوكم، هه‌ستمكرد كوڕه گه‌وره‌كه‌یان نیازی خراپی هه‌یه، بڕیارمدا بڕۆم، ناچار مزگه‌وتم هه‌ڵبژارد بۆئه‌وه‌ی بچم پشوویه‌كی تێدا بده‌م، چووم كاتی نوێژ ته‌واوببوو، منیش به‌ترس و شه‌رمه‌وه چوومه ژووره‌وه‌و روخسه‌تم له‌مه‌لا وه‌رگرت كه‌مێك پشوو بده‌م، مه‌لاكه‌ش وتی: بۆچی ده‌ته‌وێ لێره پشوو بده‌یت؟ یان مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه لێره سواڵ بكه‌یت، وتم: سواڵ ناكه‌م. ته‌نها له‌به‌ر بێ جێگه‌و بێكه‌سیی رووم كردۆته ئێره، خۆم بۆ نه‌گیراو ده‌ستمكرد به‌گریان، مه‌لاش، وتی: ئه‌گه‌ر راستی ده‌ڵێیت و بۆ سواڵ نه‌هاتووی له‌گه‌ڵ من وه‌ره ده‌چینه‌وه ماڵی ئێمه‌و منیش كچ و كوڕ‌و بوكم هه‌یه‌و خێزانێكی زۆرین و ژنه‌كه‌شم زۆرباشه‌و به‌كچی خۆی قبوڵت ده‌كات، چونكه هیچ جێگایه‌كی تر نه‌بوو بۆی بڕۆم، له‌گه‌ڵى رۆشتمه‌وه، له‌وێ مه‌لاژن و بوك و كچه‌كانی كه‌وتنه پرسیاركردن، وتم: به‌رله‌وه‌ی شوبكه‌م له‌گه‌ڵ دایكم بووم، دایكم كۆچی دوایی كردووه‌و مێرده‌كه‌شم به‌ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستداو له‌دوای مردنی مێرده‌كه‌م ماڵی خه‌زوورم ده‌ریانكردم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له‌دادگا ماره نه‌بڕاوم، هیچ به‌ڵێننامه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندن له‌نێوانماندا نه‌بوو، تا به‌شم له‌و ماڵه‌دا هه‌بێت، ناچار هاتمه ده‌ره‌وه‌و كه‌وتمه سه‌ر شه‌قام و كۆلانه‌كان. سكم تا ده‌هات گه‌وره ده‌بوو، ئه‌وان نه‌یانده‌زانی چی روویداوه، ماوه‌ی چوارمانگ و 20 رۆژ مامه‌وه، راستیی رووداوه‌كه‌م به‌ته‌نها بۆ مه‌لا گێڕایه‌وه، مه‌لا ده‌ستیكرد به‌گریان و پێیوتم: له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ هه‌ر ده‌ته‌وێ بڕۆیت، له‌شاری(...) براده‌رێكم هه‌یه و پیاوێكی تێگه‌یشتووه، منیش چووم بۆ لای ناوی مه‌لا حه‌سه‌ن بوو، ئه‌ویش زۆر به‌ڕێزه‌وه پێشوازیكردم و وتی: كچه‌كه‌م هیچ خه‌مت نه‌بێ، لێره بمێنه‌وه. دوای 10 رۆژ بڕیارمدا بڕۆم، چونكه كوڕێكی هه‌بوو داوای په‌یوه‌ندیی سێكسیی لێده‌كردم و پێیوتم رازینه‌بیت ده‌بێت بڕۆیت، ناچار ماڵه‌كه‌م جێهێشت و رۆیشتم بۆ شارۆچكه‌ی حاجیاوا. له‌حاجیاوا چی روویدا؟ له‌و شارۆچكه‌یه ژوور‌و به‌رهه‌یوانێكم له‌پیره‌ژنێك به‌كرێ وه‌رگرت و وه‌ك به‌رگدروویه‌ك خۆم به‌خه‌ڵكی ناساند، له‌ڕۆژێكی گه‌رمای هاویندا له‌سه‌رده‌ستی پیره‌ژنی خاوه‌ن خانووه‌كه‌م منداڵه‌كه‌م له‌دایكبوو، كوڕ بوو، به‌لام نه‌مویست له‌گه‌ڵمدا بێت و خۆم په‌روه‌رده‌ی بكه‌م، چونكه منداڵێك له‌خوشك و برایه‌ك بێته دنیاوه په‌روه‌رده‌كردنی له‌لای دایكی راسته‌قینه‌ی زه‌حمه‌ته! دواتر پیره‌ژنه‌كه رۆیشته‌وه بۆ ماڵی خۆی و منداڵه‌كه‌شم پێچایه‌وه‌و له‌به‌رده‌م مزگه‌وت دامناو جێمهێشت. له‌سوچێكه‌وه بینیم خزمه‌تكاری مزگه‌وته‌كه هه‌ڵیگرته‌وه‌و بردیه‌وه بۆ ماڵی خۆی. پیره‌ژنه‌كه پێیوتم: پێویسته له‌ناو جێگه‌كه‌تدا بیت، منیش وتم: منداڵه‌كه‌م گیانی تێدا مرد، بردم بۆلای پیاوێكی ناسیاوی خۆم و له‌گۆڕستان به‌خاكی سپارد، پیره ژنه‌كه‌ش وتی: ئه‌ی بۆ خاتری خودا بۆ منت ئاگادارنه‌كردۆته‌وه؟ پێموت: نه‌مویست زه‌حمه‌ت بكێشیت و منداڵێكی تازه له‌دایكبووش خۆت ده‌زانی پێویستناكات كه‌سی پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ین. دوای دووساڵ ئه‌و ژنه‌ی منداڵه‌كه‌ی پێ‌درابوو، هاته لام بۆئه‌وه‌ی جلی منداڵه‌كه‌ی بۆ بدوورم، منیش هه‌رزوو ناسیمه‌وه‌و زانیم ئه‌و جلانه‌ی بۆ هه‌مان منداڵ ده‌وێت كه فڕێمداوه! دواتر له‌ڕێگه‌ی دراوسێیه‌كم شووم كرد به‌پیاوێكی به‌سالاچوو، كه 26 ساڵ له‌من گه‌وره‌تربوو. هه‌رچه‌نده هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر به‌ته‌مه‌ن و به‌سالاچووه‌و هاوته‌مه‌نی كچه‌كانی ئه‌وم، به‌لام زۆر خۆشمده‌وێت و رێزی ده‌گرم، چونكه زۆر بۆم باشه‌و زۆر رێزم ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌مویستووه منداڵم لێی ببێت، دواتر له‌ناسیارێكی خۆمان هه‌واڵی هه‌ڵمه‌تی برام پێگه‌یشت كه گوایه له‌ئه‌سینا بینیویانه‌و هه‌رئه‌وه‌نده، ئێستا ماوه‌ی 14 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا رۆیشتووه‌و ئێستا ته‌مه‌نی منداڵه‌كه 13 ساڵه‌و منیش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م له‌نزیك ماڵی منداڵه‌كه‌م خانوویه‌كم كڕیوه‌و ئێستا دراوسێی ئه‌وانم
|
Views: 85683 |
Added by: astera1
| Rating: 2.8/71 |
Total comments: 2 | |
2
Qashmarkalary@yahoo.com
(2015-11-12 0:41 AM)
0
Sex
|
1
Qashmarkalary@yahoo.com
(2015-11-12 0:40 AM)
0
Sex
|
|
|
|
| |
|
|