Statistics |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
|
| | |
|
كات به فیرِۆدان
منداڵه بچووكه‌كه‌م له‌دوێنێ ئێواره‌وه بارى ته‌ندروستى باش نیه, بۆیه برِیارمدا كه‌ئه‌م ئێواره‌یه زوو لهئیشهكهم بگهرِێمهوه بۆ ئه‌وه‌ى بیبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه.. سهرهرِاى ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌م, به‌ڵام به‌چاك بوونه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌م هیچ ماندووبونێكم نامێنێ.. كه‌وتمه رِێ.. خه‌ڵكێكى زۆر له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ن و هه‌موو چاوهرِێى چوونه ژووره‌وه‌ن بۆلاى پزیشك.. رِهنگه زیاد لهسهعاتێكیش دوابكه‌وم بۆیه ژماره‌یه‌كم وه‌رگرت بۆ چوونه ژووره‌وه.. به‌ڵام نه‌خۆشێكى زۆرم له‌پێش بوون.. خه‌ڵكێكى زۆر له‌منداڵ و گه‌وره وه‌كو من چاوهرِێن.... بێ ده‌نگى باڵى كێشابوو به‌سه‌ر هه‌مووماندا.. منیش چاوه‌كانم به‌نێو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا دهگێرِا.. ده‌بینم هه‌ندێكیان بیریان ده‌كرده‌وه و هه‌ندێكیان چاویان دهگێرِا بهنێوماندا.. وه‌هه‌ندێكى تریان سیماى دڵهرِاوكێ و بێزاریان پێوه دیاربوو.. ناو به‌ناو ژماره‌یه‌كیان بانگ ده‌كرد بۆ چونه ژووره‌وه بۆ لاى پزیشك.. لاوێكى تازه پێگه‌شتوو سه‌رنجى رِاكێشام.. كاتێك كه‌بینیم بایه‌خى به‌هیچ شتێكى چوارده‌ورى نه‌ده‌دا.. به‌ڵكو خۆى به‌خوێندنه‌وه‌ى قورئانه‌وه خه‌ریك كردبوو.. به‌رده‌وام بوو له‌خوێندنه‌وه.. چاوهكانیشى ههڵنهدهبرِى.. زۆر سه‌رنجى رِاكێشام.. به‌ره‌و دونیاى بیركردنه‌وه پاڵى پێوه‌نام.. باشه.. ئه‌م لاوه چۆن ناهێڵێت كاتى بهفیرِۆ بچێت!! زۆرم گازندهكرد له‌خۆم.. نازانم من نزیكى سه‌عاتێكه دانیشتووم هه‌موو كاته‌كه‌م بهفیرِۆچوو.. ته‌نها چاوهرِوانى میوانم بوو.. كات كاتى بانگى ئێواره بوو.. رِۆیشتین بۆ نوێژ.. زۆرم هه‌وڵدا كه‌وا له‌كاتى نوێژه‌كه‌م له‌ته‌نیشت ئه‌و لاوه‌وه بووه‌ستم, بۆیه دواى نوێژه‌كه به‌ته‌واوه‌تى لێى نزیك بوومه‌وه‌و یه‌كسه‌ر پێم ووت: تۆ زۆر بوویته جێى سهرسورِمانى من كاتێك كه‌بینیم به‌م شێوه جوانه پارێزگارى له‌كاتى خۆت ده‌كه‌یت و هه‌ولڕ ده‌ده‌یت بهفیرِۆ نه‌چێت.. ئه‌ویش كه‌وته ووتووێژو ووتى: من له‌ماوه‌ى رِۆژو شه‌ودا زۆر بایه‌خ بهكاتهكانم ده‌ده‌م.. من ئه‌م قورئانه بچووكه‌م بۆ ماوه‌ى ساڵێكه له‌گه‌ڵ خۆم هه‌ڵگرتووه.. هه‌ركاتێك كهچاوهرِوانى ئیشێك ببوایه‌م و له‌هه‌ر شوێنێكدا بوایه ئه‌و كاته‌م بهفیرِۆ نه‌ده‌دا وهقورئانم تێدا ده‌خوێنده‌وه.. قسه‌كانى كاریگه‌ر بوو.. ده‌روونى هه‌ژاندم.. پاشان به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌كردندا.. پرسیارى لێ ده‌كردم باشه ئێستا سه‌عات و نیوێك له‌ته‌مه‌نت بهفیرِۆ رِۆشتووه, چۆن ئهتوانى بیگهرِێنیتهوه؟! منیش بیرم ده‌كرده‌وه: به‌مانگ.. به‌ساڵ..چه‌نده‌ها كاتم بهفیرِۆ رِۆشتووهو بایه‌خم پێ نه‌داوه زۆر سه‌رزه‌نشتى خۆمم كرد.. لهپرِ.. ژماره‌كه‌م بانگ كرا بۆلاى پزیشك.. چوومه لاى پزیشك.. دواى ئه‌وه‌ى كهتهواوبووم و له‌نه‌خۆشخانه ده‌رچووم, برِیارمدا كه له‌كتێبخانه قورئانێكى بچووك بكرِم و له‌گه‌ڵ خۆم هه‌ڵى بگرم و وه‌كو ئه‌و لاوه بهرِێزه نه‌هێڵم كاته‌كانم بهفیرِۆ بچێت..
|
Category: My articles | Added by: astera1 (2009-03-25)
|
Views: 623
| Rating: 0.0/0 |
| |
|
|