Statistics |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
|
| | |
|
هاوسه‌رى رِاستگۆ
كه‌سێكى نامه‌ردوو بێ ئابرِوو زاڵبووبووه سه‌ر ته‌له‌فۆنى ماڵه‌وه‌مان و به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنى ده‌كرد به ئومێدى ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندیه‌كى ناپاك و به‌درِه‌وشتى له‌گه‌ڵم پێك بهێنێت، به‌ڵام من به ووشه‌ى سوووك و ناخۆش وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه وه هه‌ندێ جار به‌بێ ئه‌وه‌ى ووته‌یه‌ك له زارم بێته ده‌ره‌وه ته‌له‌فۆنه‌كه‌م داده‌خست. كه‌بێزار بوو له‌وه‌ى كه نه‌گه‌شته مه‌به‌ستى وه‌بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى هاوسه‌رێتیم تێك بدات و ماڵم برِوخێنێت، به‌ئه‌نقه‌ست له كاتێكدا مێرده‌كه‌م له ماڵ ده‌بوو ته‌له‌فۆنى ده‌كرد كه مێرده‌كه‌م ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرد به په‌له په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى ده‌پچرِاند. به‌مه‌ش گومانى له دڵى مێرده‌كه‌م دروست كرد‌و شه‌رِ و كێشه كه‌وته نێوانمانه‌وه. ناخۆشترین شت كه ئافره‌ت هه‌ستى پێ بكات ئه‌وه‌یه كه مێرد متمانه به خێزانه‌كه‌ى نه‌كات. سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه مێرده‌كه‌م پرسى به هاورِێیه‌كى دڵسۆزى كرد، كه‌چى ئه‌ویش زۆر به ئاسانى وه به زمانێكى پرِ له‌درۆوه‌وه ووتى:ـ بیستوومانه كه‌خێزانت چه‌نده‌ها په‌یوه‌ندى گومان لێكراوى هه‌یه به‌ڵام له پێناوى پاراستنى ژیانى هاوسه‌رێتیت به تۆمان نه‌ووت وه ووتمان به‌ڵكو وازبهێنێت و بگه‌رِێته‌وه بۆ رِێگاى رِاست، پاش ئه‌وه ژیانمان وه‌ك دۆزه‌خى لێ هات. ووتم به مێرده‌كه‌م و سوێندم بۆى خوارد كه‌من بێ تاوانم له‌وه‌ى كه‌هاورِێكه‌ى ووتویه‌تى وه هاورِێكه‌ى درۆزن و فڵێبازه، بۆێه مێرده‌كه‌م گومانى په‌یدا كرد له‌هاورِێكه‌ى و برِیارى دا ژماره‌ى ئه‌و گورگه ئاشكرا بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندى كرد به كۆمپانیایى خزمه‌ت گوزارییه‌وه تا ژماره‌كه‌ى بۆ ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام كه‌سى ئاگادار نه‌كرده‌وه وه‌سه‌یر له‌وه‌دا بوو كه‌بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ته‌له‌فۆنى ده‌كرد هاورِێ دڵسۆزه‌كه‌یه‌تى وا پرسى پێ كرد، وه‌هه‌ر ئه‌وه كه‌ده‌یه‌وێت ده‌ست درێژى بكاته سه‌ر شه‌ره‌ف و داوێنى, وه‌ئه‌و ماڵه‌ى كه‌به‌ئه‌وین و دڵسۆزى بنیات نراوه بیرِوخێنیت.
|
Category: My articles | Added by: astera1 (2009-03-02)
|
Views: 641
| Rating: 0.0/0 |
| |
|
|