Statistics |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
|
| | |
|
په‌ندى له ئافره‌تێكى ئه‌مه‌ریكى یه‌وه وه‌رگرت
گه‌نجێكى عه‌ره‌بى موسڵمان له گه‌ڵ خێزانه باڵاپۆشه‌كه‌ى رِۆشتن بۆ ویلایه‌تى ئۆهایۆى ئه‌مه‌ریكى وه زۆرى نه‌خایه‌ند ئه‌م ئافره‌ته باڵاپۆشه سه‌رسام بوو به‌و ئازادى یه‌ى كه‌كچى ئه‌وروپى رِه‌فتارى پێده‌كات، وه‌ئه‌ویش شێوازى هه‌ڵس وكه‌وتى ئافره‌تى ئه‌وروپى وه‌رگرت و تارایی سه‌ر رِووخساى فرێداو پاشان جلی باڵاپۆشى گۆرِى به پانتۆڵ وبۆدى ته‌سك، به‌مه‌ش له شێوه‌و رِواڵه‌ت بوو به كه‌سێكى ئه‌وروپى كه‌چى خۆى له بنه‌رِه‌ت وخوێندا عه‌ره‌بێكى موسڵمان بوو. رِۆژێك به رِێكه‌وت له بازارِدا وه له‌دوكانێكى بازرگانیدا چاوى ده‌كه‌وێ به‌ئافره‌تێكى باڵاپۆشى ته‌واو، ده‌یه‌وێت گاڵته‌و سوكایه‌تى به باڵاپۆشى یه‌كه‌ى بكا وه‌پێی ده‌ڵێت :ـ ئێمه له وڵاتى سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژین ئه‌م دواكه‌وتوویى یه چییه؟ وازى لێ بێنه، ئافره‌ته باڵاپۆشه‌كه‌ش لایه‌كى لێ كرده‌وه به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه، پاشان گاڵته پێكرنه‌كه‌ى دووباره كرده‌وه وه ئافره‌ته‌كه‌ش هیچ وه‌ڵامێكى نه‌دایه‌وه وه به‌زمانێكى ئینگلیزى یه‌وه ووتى:ـ ببوره نازانم به چ زمانێك قسه ده‌كه‌ى، من ئه‌مه‌ریكیم، ئافره‌ته عه‌ره‌به‌كه سه‌رسام بوو به‌وه‌ى كه ئافره‌تێكى ئه‌مه‌ریكی جلى باڵاپۆش بپۆشێ، ئافره‌ته ئه‌مه‌ریكىیه موسڵمانه‌كه به هه‌موو دڵنیایى یه‌كه‌وه ووتى:ـ گوێ بگره من ئه‌مه‌ریكیم و به‌رِووتى وسفورى ژیاوم وه باش ده‌زانم كه چه‌نده تووشى به‌ڵاو كێشه بووینه به هۆى رِووتى و سفورى یه‌وه، به‌ڵام سوپاسى خوا ده‌كه‌م كه هیدایه‌تمى داوه بۆ ئیسلام وه باڵاپۆشى بۆم ئاسان كرد. به‌رِاستى به له‌به‌ركردنى جلی باڵاپۆشی گیان و له‌شمان نرخ و به‌هاى په‌یدا كردووه پاش ئه‌وه‌ى كه‌بووین به‌یارى ده‌ستى هه‌موو پیاوان. باش تێبگه له قسه‌كانم وه‌ئاگادارى خۆت به وه‌مه‌به به‌نموونه‌یه‌كى خراپ بۆ ئافره‌تانى عه‌ره‌بى موسڵمان، ئه‌وه‌نده ئامۆژگارى كرد تا ئافره‌ته سفوره‌كه ده‌ستى گرد به گریان، وه كه‌سانى نزیكى ووتیان:ـ تا هه‌فته‌یه‌كی ته‌واو له ماڵ نه‌رِۆشتۆته ده‌ره‌وه وه‌پاش ئه‌وه دووباره جلى باڵاپۆشى له‌به‌ركرده‌وه.
|
Category: My articles | Added by: astera1 (2009-03-02)
|
Views: 708
| Rating: 0.0/0 |
| |
|
|