Statistics |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
|
| | |
|
ده‌ر ئه‌نجام و ئاكامى نه‌رم و نیانى
زۆرى پێ ناخۆش نه‌بوو كه‌وه‌ڵامى ئه‌و گورگه واژووه بداته‌وه، وه له‌گه‌ڵ زۆر ته‌له‌فۆن كردنی قایلی پیشاندا ووتوێژو قسه كردن له نێوانیان زۆر بوو و په‌ره‌ىسه‌ند تا گورگه‌كه داواى دیده‌نی لێ كرد وه ئه‌وه‌نده پێى داگرت تا رِازى بوو، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ته‌نها چاو پێكه‌وتنێكی پێنج خوله‌كى بێت و له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بێت. له‌یه‌كه‌م چاو پێكه‌وتندا هیچ بهدرِهوشتى یه‌كى به‌رامبه‌رى نه‌نواند، بۆیه كچه‌كه هه‌ستی به هێمنى و بێ ترسی كرد، چه‌نده‌ها جار چاوپێكه‌وتنه‌كان دووباره بوویه‌وه وه زۆر پێكه‌وه رِۆشتنه ده‌ره‌وه، هه‌ر كهباوكى یان شۆفێره‌كه له پێش ده‌روازه‌ى زانكۆ دایده‌به‌زاند، چاوهرِوانى كورِهكه ده‌بوو تاده‌هات و له‌گه‌ڵی دهرِۆشت، وه‌پێش ته‌واوبوونى كاتى ده‌وامی زانكۆ دهگهرِایهوه تا برِواتهوه بۆ ماڵه‌وه . رِۆژێك بردى بۆ ماڵێكى چۆڵ و ووتى ئه‌مه ماڵی خوشكمه وه ئێستا له‌ده‌وامه، پاشان حهپێكى بێ هۆشى ده‌رخواردى دا، بۆیه بێ هۆشكهوت وهخهبهرى نه‌هاته‌وه تا تاڵانى كرد‌و گرانترین شتی لێ دزى و پاش ئه‌وه بوو به‌یارى ده‌ستى به‌ئاره‌زووى خۆى گاڵته‌ى پێ ده‌كرد، چه‌نده‌ها جارى تر كچه‌كه رِازى بوو كارى داوێن پیسى له‌گه‌ڵی بكا به‌ته‌ماحى ئه‌وه‌ى كه به‌زه‌یی پێدا بێته‌وه‌و ماره‌ى بكا، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه رِوونادات پاش ئه‌وه‌ى كهگهشت به‌مه‌به‌ستى و په‌رده‌ى ئابرِوو و ناموسی كچه‌كه‌ى داماڵی. پاشان وازى لێ هێناو به جێی هێشت و ئیتر كچه‌كه چاوى پێی نه‌كه‌وته‌وه، ئه‌وكات كچه گهوجهكه زانی كه پێی رِابواردووه، به‌ڵام پاش چی؟ ئیتر زانینى بێ كه‌ڵكه چونكه به‌ڵاو نههامهتىیه گه‌وره‌كه رِووى داوه‌و شه‌ره‌ف و ئابرِووى له ده‌ست داوه‌و پاكێتى نه‌ماوه .
|
Category: My articles | Added by: astera1 (2009-03-02)
|
Views: 883
| Rating: 0.0/0 |
| |
|
|