دادوه‌رێك ده‌ڵێت:ـ سه‌ربازێك ئافره‌تێكى له‌رِێگاوباندا رِفاند بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست درێژى بكاته سه‌رى، هه‌ندێ له‌دراوسێكانى هاتنه رِێی و ویستیان قه‌ده‌غه‌ى لێ بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ربازه‌كه‌و پیاوه‌كانى به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه تا بڵاوه‌یان كرد‌و وازیان هێنا، سه‌ربازه‌كه ئافره‌ته‌كه‌ى به‌زۆر برد بۆ ماڵه‌كه‌ى خۆى و هه‌موو ده‌رگاكانى داخست، پاشان داواى كارى داوێن پیسى له ئافره‌ته‌كه كرد، به‌ڵام ئافره‌ته‌كه رِِِِِازى نه‌بوو و ووتى: ـ مردن باشتره بۆم له‌وه‌ى خواستى تۆ جێ به جێ بكه‌م، سه‌ربازه‌كه وازى نه‌هێناو سووربوو له‌وه‌ى به‌زۆر ده‌ست درێژى بكاته سه‌رى، ئافره‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌نده به‌ره‌نگارى بوویه‌وه تا هێزو تواناى لێ برِاو هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نه‌ما، كه‌سه‌ربازه‌كه ویستى لێی برِواته پێشه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى مه‌به‌ستى دڵى و ئاره‌زووه پیسه‌كه‌ى ئافره‌ته‌كه ووتى: ـ ئه‌ى پیاو! په‌له مه‌كه‌و هێمن به، هێشتا ده‌رگایه‌كت بیرچووه دایخه‌ى، پیاوه‌كه ووتى:ـ كام ده‌رگا؟ ئافره‌ته‌كه ووتى: ـ ئه‌و ده‌رگایه‌ى كه‌له‌نێوان تۆ‌و په‌روردگاردایه, خۆ ئێستا خواى گه‌وره چاوى لێته، ئه‌م ووشه‌یه زۆر كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ست و بیرى پیاوه‌كه، بۆیه هه‌ستاو رِۆشته دواوه‌و به‌ئافره‌ته‌كه‌ى ووت:ـ برِۆ خوا ده‌رگاى لێت كردۆته‌وه، پاشان ئافره‌ته‌كه رِۆشت و پیاوه‌كه وازى لێ هێنا
|