Friday, 2024-04-26, 9:11 AM
به خيربين بو مالبه رى ئه ستيره يه ك
Welcome Guest | RSS

Site menu
Section categories
My articles [11]
Tag Board
Our poll
رات يه رام به ر ئه م سايته
Total of answers: 1631
Statistics

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0
Login form
Main » Articles » My articles

دیارى

دواى ئه‌وه‌ى خوێندنم له‌(په‌یمانگاى ته‌ندروستى) ته‌واو كرد به‌لاَم دواى تێكۆشانێكى وێنه‌..... له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى شاره‌كه‌م دامه‌زرام ... سوپاس بۆ خوا بارى ژیانم له‌نێو خێزانه‌كه‌م دا تارِاده‌یه‌ك مام ناوه‌ند بوو .....
بۆیه‌ برِیارم دا كه‌وا خۆم ئاماده‌بكه‌م بۆ ژیانێكى نوىَ ئه‌ویش ژیانى هاوسه‌رێتى یه‌ ... دایكم پاڵپشت و ئامۆژگاریكه‌رم بوو بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌مان جۆره‌ها كارمه‌ندى تێدا بوو كه‌له‌ وولاَتانى ئه‌وروپا بوون وه‌ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان تارِاده‌یه‌ك توندو تۆڵ بوو . بۆیه‌ زۆربه‌ى كاته‌كانمان ته‌رخان كردبوو بۆ گه‌رِان به‌نێو شاردا و به‌نێو شه‌قامه‌كانى دا.
وه‌كارمه‌نده‌ ده‌ره‌كى یه‌كان (وولاَتانى ئه‌وروپا) هه‌ركاتێك ماوه‌ى كاركردنیان له‌نه‌خۆشخانه‌ ته‌واو بكردایه‌ هه‌ڵده‌ستاین به‌سازدانى ئاهه‌نگێكى خنجیلانه‌ وه‌كو وه‌فایه‌كى به‌سۆز بۆماڵئاوایمان له‌هاورِێ خۆشه‌ویسته‌كانمان .
وه‌له‌رِۆژێك له‌رِۆژه‌كانى ساڵدا یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌ به‌ریتانیه‌كان برِیاریدا بگه‌رِێته‌وه‌ بۆ وولاَته‌كه‌ى خۆى له‌به‌رئه‌وه‌ى ماوه‌ى كاركردنى كۆتایی پێ هاتبوو . بۆیه‌ كه‌وتینه‌ گفتو گۆ بۆسازدانى ئاهه‌نگى ماڵئاوایى له‌شوێنێكى دیارى كراو وه‌هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه‌ برِیارماندا دیارى یه‌كى جوانى پێشكه‌ش بكه‌ین...... كه‌وتمه‌ بیر كردنه‌وه‌ بۆكرِینى دیاریه‌كى باش و به‌نرخ ..... كه‌هه‌رده‌م ببێته‌ چرایه‌كى رِوناك كه‌ره‌وه‌ بۆ ژیانى هاورِێكه‌م ..... كورِێكى مامم پێشنیارێكى جوانى بۆ دارِشتم پێى ووتم باشه‌ بۆ كتێبێكى بۆ ناكرِى وه‌كو دیارى ده‌رباره‌ى ئیسلام به‌لاَم به‌زمانى ئینگلیزى.... !!
زۆر بیرم كرده‌وه‌ ..... زۆر زۆر ئه‌م پێشنیاره‌م به‌دڵ بوو . برِیارم دا سه‌ردانى كتێبخانه‌كانى بازارِ بكه‌م بۆ كرِینى ئه‌و كتێبه‌ . كتێبێكم كرِى له‌و بابه‌ته‌ ...پاشان له‌ چه‌ند زه‌رفێكى جوانم ئالاَندوله‌شوێنى ئاهه‌نگه‌كه‌ وه‌كودیارى پێشكه‌شم كرده‌ هاورِێكه‌م ...ئه‌وساتانه‌ دوا ساتى ماڵئاوایی بوو ...دواساتى دابرِان بوو... هاورِێكه‌م گه‌رِایه‌وه‌ بۆوولاَته‌كه‌ى خۆى ...رِۆژگار رِاوه‌ستانى نیه‌ ...رِۆژ له‌دواى رِۆژ مانگ و ساڵ هات ...منیش خێزانم پێكه‌وه‌ نا ...خودا به‌منداڵ ئاشناى كردین ...له‌یه‌كێك له‌رِۆژه‌كانى ساڵدا نامه‌یه‌كم گه‌یشته‌ ده‌ست نوسرابوو (له‌وولاَتى به‌ریتانیاوه‌ ). ...زۆر له‌سه‌ر خۆم خۆیندمه‌وه‌ هه‌ندێك شت تێگه‌یشتم له‌ناوه‌رِۆكى نامه‌كه‌ به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌واو ...بۆم ده‌ركه‌وت نامه‌ى كه‌سێكى هاورِێمه‌ ....به‌لاَم سه‌رم سورِما !!!...ئه‌بىَ كىَ َبێت ؟...نامه‌كه‌م داخست ...دوایى زۆر حه‌په‌سام ...دووباره‌ نامه‌كه‌م كرده‌وه‌ ئه‌مجاره‌یان تێگه‌یشتم ئه‌مه‌نامه‌ى هاورِىَ به‌ریتانیه‌كه‌مه‌ ...نوسیبوى:
بۆ براى به‌رِێزم :له‌پاش سلاَوى خوداو به‌ره‌كه‌ت ...خوداى گه‌وره‌ به‌ئیسلامى شاد كردم...رِێنوێنى كردم له‌سه‌رده‌ستى تۆ ...هه‌رگیزاو هه‌رگیز هاورِێیه‌تیت له‌بیرناكه‌م وه‌ دوعاى خێرت بۆ ده‌كه‌م ...ئایا ئه‌وكتێبه‌ت له‌بیره‌ كه‌ پێشكه‌شت كردم له‌كاتى گه‌رِانه‌وه‌م ...ئه‌و كتێبه‌م خوێنده‌وه‌ ...زیاتر به‌ئیسلام ئاشناى كردم ...وه‌ناونیشانى چاپخانه‌كه‌ى له‌سه‌ركتێبه‌كه‌ نوسرابوو ...بۆیه‌ داواى به‌رهه‌مى زۆرترم ده‌كرد له‌وبابه‌تانه‌ بۆیه‌ ئه‌وانیش درێغیان نه‌ده‌كرد ...بۆیه‌ ئه‌مانه‌ مۆمى رِووناك كه‌ره‌وه‌ى رِێگابوون بۆ من ...بۆیه‌ منیش برِیارم دا مسوڵمانم بم ...ئه‌م نامه‌یه‌ ...ویژدانى هه‌ژاندم ...سه‌رم سورِما؟!هه‌ستم به‌رِاستگۆیى ووشه‌كانى نامه‌كه‌ ده‌كرد ..زۆر گریام ...فرمێشكى به‌خورِ چاوه‌كانمى ته‌نى بوو پرسیارم له‌خۆم كرد چۆن خودا كه‌سێكى رِێنوینى كردوه‌ له‌سه‌رده‌ستم پرسیاره‌كان سه‌ریان جه‌نجاڵ كردم ...
باشه‌ من چه‌نده‌ها جار پاره‌م داوه‌ به‌شتى بىَ نرخ ئاى:خۆزگایه‌ ئه‌و پارانه‌م بدایه‌ به‌شتى به‌به‌ها و بمكردایه‌ ملوانكه‌ى مروارى و وه‌ك دیاریه‌ك له‌ملى هاورِێكانم بكردایه‌ تا ببنه‌ چراى رِووناكى بۆ رِۆشنكه‌ره‌وه‌ى رِێگاى رِاست .

Category: My articles | Added by: astera1 (2009-03-25)
Views: 669 | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Name *:
Email *:
Code *:

Search
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024
    Make a free website with uCoz