Statistics |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
|
| | |
|
ده‌رده‌سه‌رى كچێك:
هه‌رگیز به‌خه‌یاڵى نه‌ده‌هات كه‌ده‌رئه‌نجامى مه‌سه‌له‌كه به‌و شێوه‌یه بێ چونكه ته‌نها گاڵته‌و گه‌پێكى ساده‌و بێ سوود بوو، دوور له‌چاوى ماڵه‌وه‌یان و كه‌س و كارى و دڵنیابوو كه‌كه‌س ئاگاى لێی نى یه تا گه‌شته سه‌عاتى سفرو كاره‌سات رِووى دا‌و، خونچه‌یه‌كى بچووكى ساویلكه كه‌ئاینده به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازى لێ ده‌كا، رِۆژانه شه‌قامه‌كان ده‌برِێت و ده‌رِوات بۆ خویندنگا به باڵاپۆشى یه‌كى دروست و رِازاوه كه‌ته‌نها بۆ جوانى له‌به‌رى كردبوو، به‌و جله‌وه ده‌رگاى واڵاكردبوو بۆ مرۆڤه گورگه‌كان تا داوى بۆ بنێنه‌وه‌و رِاوى بكه‌ن له‌كاتێكدا كه‌گورگه‌كان گه‌رِه‌ك به‌گه‌رِه‌ك ده‌گه‌رِان به‌مه‌به‌ستى رِاوكردنى ئاسكه ساویلكه‌كان، تا رِۆژێكیان یه‌كێك له‌گورگوكان ژماره‌كه‌ى بۆ هاویشت، كچه داماوه‌كه‌ش هیچ دوودڵى نه‌كرد له‌هه‌ڵگردنى، پاشان ئاشنایه‌تى له گه‌ڵى په‌یداكرد، كه‌گه‌نجێكى سه‌ڵت بوو دوورى كه‌س وكارى ده‌ژیا، تۆرِه‌كه‌ى فرێداوه‌ته ده‌ورى نێچیره گرانبه‌هاكه‌ى به‌ووته هه‌نگوینه‌كانى فریووى دا،و په‌یوه‌ندیه‌كى پرِ تاوان له نێوانیان دروست بوو و ورده ورده گه‌شه‌ى ده‌كرد و په‌ره‌ى ده‌سه‌ند، ئه‌ى بۆ نا؟ خۆ كه‌س خه‌به‌رى لێی نى یه گورگه‌كه سوور بوو له‌سه‌ر بینینى، كچه گه‌وچه‌كه‌ى قایل كرد، به‌ڵام خۆزگه سه‌د خۆزگه رِازى نه‌بووایه، چونكه بووبه‌نێچیرێكى ئاسانى ده‌مى گورگه‌كه، كه‌به‌چه‌قۆى ناپاكى پاكێتى ئابرِووى سه‌ربرِى وه رِۆژ به‌دواى رِۆژ به‌رهه‌مى داوێن پیسى له‌كچه‌كه ده‌رده‌كه‌وت و كچه‌كه سكپرِ بوو و چاوه‌رِێی ساتى منداڵ بوونى ده‌كرد تا منداڵێكى نابووت، تێكه‌ڵ به‌خوێنى شوووره‌یی بهێنێت نه‌باوكى هه‌یه تا پێشوازى لێ بكا‌و نه‌كه‌سێك به‌هاتنى ئه‌و كۆرپه‌له‌یه خۆشحاڵ ده‌بێ. كاتێك دایك به كاره‌ساتى كچه‌كه‌ى ده‌زانێت هاوار ده‌كاو سه‌رسام ده‌بێت، چۆن ده‌كرێ كچه عازه‌به‌كه‌ى كه‌هێشتا ته‌مه‌نى چوارده ساڵه سكپرِ بێت و منداڵى ببێت ؟!! دایكه‌كه په‌له ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ى باوكى ئاگادار بكاته‌وه به‌ڵام پاش چى .... تازه كۆتره‌كه سه‌ر برِاو خوێنى رِژا
|
Category: My articles | Added by: astera1 (2009-03-02)
|
Views: 588
| Rating: 0.0/0 |
| |
|
|