Statistics |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
|
| | |
| Main » 2010 » September » 2 » ژێرده‌ریایی (غه‌واسه)یه‌ك كه له‌سه‌ر شێوه‌ی ماسی قرش دروستكراوه
10:08 PM ژێرده‌ریایی (غه‌واسه)یه‌ك كه له‌سه‌ر شێوه‌ی ماسی قرش دروستكراوه |
ئاشكرایه كه ژێرده‌ریایی (غه‌واسه) زیاتر له كاروباری سوپا و جه‌نگدا به‌كاردێت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه جۆره ژێرده‌ریاییه‌كی كه‌سیی بچو‌وكیش هه‌یه، ئه‌وه وه‌ك ی كه له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌یبینین ژێرده‌ریاییه‌كی كه‌سیی تایبه‌ته، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كه له‌سه‌ر شێوه‌ی ماسی قرش دروستكراوه، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جاره كه ژێرده‌ریاییه‌ك له‌سه‌ر شێوه‌ی ماسی قرش دروست بكرێت. ئه‌م ژێرده‌ریاییه ناوی (ئێكس سیابرێچه‌ر)ه و جێگه‌ی دوو كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.. هه‌روه‌ها ماكینه‌یه‌كی هه‌یه كه توانای 250 ئه‌سپی هه‌یه و له‌سه‌ر ئاودا له یه‌ك كاتژمێردا 80 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت و له ژێر ئاویشدا له یه‌ك كاتژمێردا 40 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت. هه‌روه‌ها ئه‌م ژێرده‌ریاییه وه‌ك ماسی قرش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی هه‌ڵبدات و به‌مه‌ش زۆر له ماسی قرشی راسته‌قینه نزیك ده‌بێته‌وه. شایانی باسه ئه‌م ژێر ده‌ریاییه دوو عه‌یبی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ته‌نها بۆماوه‌ی 20 ده‌قیقه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئیش بكات و دوای 20 ده‌قیقه ده‌بێت پشوو بدات. دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ژێرده‌ریاییه نرخه‌كه‌ی زۆر گرانه و نرخه‌كه‌ی 76 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه. ئه‌وه‌ی ماوه له‌باره‌ی ئه‌م ژێرده‌ریاییه بیڵێین ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیای (ئینیسپیه‌یس پڕۆدێكشن) ئه‌م ژێرده‌ریاییه‌ی به‌رهه‌م هێناوه
|
Views: 1238 |
Added by: astera1
| Rating: 0.0/0 |
| |
|
|