Statistics |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
|
| | |
| Main » 2010 » September » 1 » پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی سه‌ربڕی، چونكه رازی نه‌ببوو له دواوه سێكسی له‌گه‌ڵ بكات
1:24 AM پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی سه‌ربڕی، چونكه رازی نه‌ببوو له دواوه سێكسی له‌گه‌ڵ بكات |
له پارێزگای (ئهلقلیوبیه) له وڵاتی میسر پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به دڕندانه‌ترین شێوه سه‌ربڕی، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌م پیاوه تاوانباره داوای له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبوو كه له دواوه سێكسی له‌گه‌ڵدا بكات و هاوسه‌ره‌كه‌شی رازی نه‌بووه و پێیگوتووه كه خودا ئه‌م كاره‌ی حه‌ڕام كردووه، به‌ڵام پیاوه‌كه به‌مه تووڕه ده‌بێت و ده‌ست ده‌داته چه‌قۆ و به چه‌قۆ سه‌ری هاوسه‌ركه‌ی خۆی ده‌بڕێت. و جه‌سته‌شی پارچه پارچه ده‌كات. دوای ئه‌مه‌ش ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گوزارێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی (ناسڕ) و پیاوه تاوانبارهكهشی ده‌ستگیر ده‌كرێت. دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه پیاوه‌كه كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه و ناوی (جمال)ه ته‌نها هاوسه‌ركه‌ی خۆی كه ناوی (منال)ه و ته‌مه‌نی 24 ساڵه له‌به‌رئه‌وه كوشتووه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی داوایه‌كی پیاوه‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه كه داوایه‌ك بووه له‌گه‌ڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلام یه‌كی نه‌گرتۆته‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌شی ئاماده‌نه‌بووه كه داواكه‌ی جێبه‌جێ بكات، داوای پیاوه‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه كه داوای لێ كردووه له دواوه و له‌ڕێگه‌ی (كۆم)ه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سێكس بكات، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌م رازی نه‌بووه و پێی گوتووه كه حه‌رامه و هه‌رگیز رازی نابێت كاری له‌م جۆره و حه‌رامی له‌م جۆره ئه‌نجام بدات، بۆیه پیاوه‌كه‌ی به چه‌قۆ سه‌ری بڕیوه. شایانی باسه تا ئێستا دیار نییه كه دادگا چ سزایه‌ك به‌سه‌ر (جمال)ی تاوانباردا ده‌سه‌پێنێ.
|
Views: 1457 |
Added by: astera1
| Rating: 1.0/1 |
| |
|
|