1- ڕۆژانـه ( 10 بــۆ 30 ) خـوله‌ك بۆ ڕێ ڕۆیشتـن به‌ده‌م خـه‌نـده‌وه ته‌رخان بكه . 2- ڕۆژانـه ماوه‌ی ( 10 ) خوله‌ك له‌شوێنێـكی ئارامـدا به‌تـه‌نـها‌و به‌بێ ده‌نـگی دابنـیشه .
3- ڕۆژانـه ماوه‌ی ( 6 بـــۆ 7 ) كاتژمێر بۆ نوستـن دیـاری بكه .
4- ژیانت دابه‌ش بكه به‌سه‌ر ئه‌م سێ شته‌دا ( هێـز، سۆز‌و خۆشه‌ویستی، گه‌شبیـنی) .
5- ڕۆژانـه هه‌ندێك یاری‌و گاڵـته‌وگه‌پ بكه‌یت خراپ نیه .
6- هه‌وڵبده ئه‌مساڵ زیاتر له‌و كتێبانه‌ی كه له‌ساڵی ( 2009 ) دا خوێندوته‌ته‌وه، بخوێـنیته‌وه .
7- ڕۆژانه چه‌ند كات‌و شوێنێكی تایبه‌ت‌و گونجاو ته‌رخان بكه بۆ خۆراكی ڕۆحـت ( نوێـژه‌كانـت )
8- ڕۆژانه هه‌وڵبده چه‌ند ساتێك له‌كاته‌كانت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك به‌سه‌ر به‌ریت كه ته‌مـه‌نیان له ( 70 ) ساڵ تێپه‌ڕیـوه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و منداڵانه‌ش كه ته‌مه‌نـیان له‌خوار ( 6 ) ساڵـیه‌وه‌یه‌و سـوود له‌هه‌ردووكیان وه‌ربگره .
9- هه‌وڵبده له‌كاتی به‌ئاگایـیتدا زیاتر خـه‌ون ببینیت وه‌ك له‌كاته‌كانی نوستنت . 10 / زیاتر خۆراكـه سروشتیه‌كان بخۆ‌و خۆت له‌خۆراكه له‌قـووتـوونراوه‌كان دوور بخـه‌ره‌وه .
11- هه‌وڵبده ئـاو زۆر بخۆیته‌وه .
12- هه‌وڵبده ڕۆژانه ( 3 ) سـێ كه‌س بخه‌یته پێكه‌نین .
13- كـاته زێڕینه‌كانت به‌قسه‌ی پڕوپـوچ‌و بێ مانا به‌سه‌ر مـه‌به .
14- شـته ڕابردووه‌كان مه‌هێنه‌وه یادی خۆت‌و باسی هاوسـه‌ر‌و هاوڕێ نزیكه‌كانت به‌خراپه مه‌كه‌و هه‌ڵه‌كانی ڕابردووشیان له‌بیـر خۆت به‌ره‌وه .
15- مه‌هێڵه بیرۆكه خراپ‌و گـوماناویه‌كان به‌سه‌رتدا زاڵ ببـن‌و توانا‌و ووزه‌ی خۆت بۆ كاره باش‌و پڕ خێره‌كان بخه‌گه‌ڕ .
16- بزانه كه‌ژیـان قــوتابخانه‌یه‌كه‌و تۆش قوتابیه‌كیت تیایدا، كێـشه‌و گرفته‌كانیش وه‌ك هاوكێشه بیـركاریه‌كان وه‌هان، هه‌وڵبده چاره‌سه‌ریان بكه‌یت .
17- با نانی به‌یانیانت وه‌ك پـادشـا وابێت، هی نیـوه‌ڕۆشت وه‌ك شـازاده‌و هـی ئێوارانیشت وه‌ك هـه‌ژاره‌كان بێت .
18- زه‌رده‌خـه‌نه بكه‌و زیاتریش پـێبكه‌نه .
19- ژیان بۆخـۆی زۆر كورته، له‌بـوغزو كینه‌ی خه‌ڵكیدا به‌فیـڕۆی مه‌ده .
20- هه‌موو شتێك به‌جـیددی وه‌رمه‌گره، كه‌سێكی ژیر‌و له‌سه‌رخۆبه‌و هـه‌ڵه‌شه مـه‌به .
21- هیچ پێویست نیه له‌هه‌مـوو گفتوگۆ‌و ڕكابه‌ریه‌كدا هه‌ر تـۆ سه‌ركه‌وتووبیت، هه‌ركاتێكیش شكستـت خوارد ئیتر بێ هـیـوا مه‌به‌و مـه‌ڕوخێ، ژیـان هه‌روایه ڕۆژێـك بۆ تۆیه‌و ڕۆژێكیش له‌سه‌ر تـۆیه .
22- هه‌ڵه‌و خراپه‌كانی ڕابردوو له‌بیرخـۆت به‌ره‌وه تا داهاتـووت وێران نه‌بێت .
23- نه‌ژیانی خۆت به‌هی خه‌ڵكی به‌راورد بكه نه‌شـه‌ریك‌و هاوسه‌ری ژیانیشت.
24- تاكه كه‌سی به‌رپـرس له به‌خته‌وه‌ریـت، ته‌نـها‌و ته‌نـها (خـۆت ) یـت .
25- به‌بێ جیاوازی له‌هه‌مـووان بـبووره .
26- ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌رباره‌ت ده‌یڵێن، په‌یوه‌ندیی به‌تۆوه نیه‌و خۆتی پێوه سه‌رقاڵ مه‌كه .
27- هه‌میشه گومانی باشه به‌خـوای خۆت به‌ره .
28- بارودۆخه‌كان هه‌رچۆن بن ( چاك یان خراپ ) دڵنیابه له‌وه‌ی كه ده‌گۆڕێت‌و ئاوها نامێنێته‌وه .
29- بـزانـه له‌كاتی نه‌خـۆشی‌و لێـقه‌ومانـتدا كار‌و پیـشه‌كه‌ت فریات ناكه‌وێت، به‌ڵـكو ته‌نها هـاوڕێ‌و كـه‌س‌و كاره‌كه‌ت ده‌توانن به‌هـاناته‌وه بێـن، له‌به‌رئه‌وه زۆر گرنگـیان پێبده‌و ئاگـات لێـیان بێت .
30- هه‌رچی شتێكت هه‌یه كه‌سـوود‌و قازانج‌و جوانـیه‌كی نیه له‌ناوی به‌ره‌و خۆتیان لێ ڕزگـار بكه .
31- ئێره‌یی‌و حـه‌سوودی كاتـت به‌فیڕۆ ده‌به‌ن‌و ئازاری ده‌روونیـشت بۆ دروستده‌كه‌ن، مه‌هێڵه تێكه‌ڵ به‌و ژیـانه ئاسـووده‌یه‌ت ببێـت .
32- بـه‌ویستی خـوای گه‌وره باشترینی پێشهاته‌كان به‌ره‌و ڕووت دێـن، ده‌تۆش به‌خـه‌نـده‌وه پێـشوازیان لێـبكه .
33- هـه‌ستـت هه‌رچـۆنێـك بێـت خـۆت لاواز پیشان نه‌ده‌یت، به‌ڵـكو ڕاپـه‌ڕه‌و هه‌میـشه ووریـا‌و چـاوكراوه‌بـه .
34- هه‌وڵ بده هـه‌میشه كـاره ڕاستـه‌كان ئه‌نـجام بده‌یت‌و له‌ڕاستـی لانه‌ده‌یت.
35- ئه‌گه‌ر دوور كه‌وتیته‌وه هه‌وڵبده هه‌میشه په‌یـوه‌ندی به‌باوك‌و دایك‌و خێزان‌و منداڵه‌كانته‌وه بكه‌یت .
36- هـه‌میشه گه‌شبیـن‌و دڵخـۆش به .
37- هه‌وڵبده هه‌مـوو ڕۆژێك شتێكی جـوان‌و بـاش به ده‌روروبه‌ره‌كه‌ت بـبه‌خشیت، ئه‌گه‌ر كـه‌م‌و بچوكیش بێت .
38- ئاگات له‌سنـوره‌كانی خۆت بێت‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانبه‌زێـنیت .
39- كاتێك به‌یانی له‌خـه‌و هه‌ستایت، سوپاسی خـوای گه‌وره بكه كه تۆ خـۆری ئه‌و ڕۆژه‌شـت لێ هه‌ڵهات‌و زیندوو ماویته‌وه .
40- ئه‌م په‌یـامه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بنێره كه‌خۆشـت ده‌وێن