جوانترین شیعر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا لایه‌لایه‌ی دایکه " لامارتن "
* دوژمنی که‌سێک له دڵدا جێمهکهرهوه جگه له خۆت که تۆ هه‌میشه غه‌مگین بکات " ئه‌رستۆ "
* ده‌رگایه‌ک مه‌شکێنه که به ئاسانی به کلیل ده‌بێته‌وه " هه‌مزاتۆف "
* که‌سێک باوه‌ڕی به خۆی هه‌بێت پێویستی به تاریفکردنی که‌سانی تر نییه " کوستا ولوبۆن "
* مرۆڤی له خۆڕازی کاتێک که هه‌نگاوه هه‌ڵدێنێ بابزانێ که به‌سه‌ر ده‌ستکردی پینه‌چیه‌ک هه‌نگاو ده‌نێت " شکسپیر "
* هه‌زاران ڕێگا به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن ده‌ڕۆن ، ئه‌گه‌ر یه‌کیان به‌سترا ڕێگایه‌کی تر هه‌ڵبژێره و ڕامه‌وه‌سته " یورسین "
* هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری و ئازادیخوازی له دڵی هه‌موو کوردێکدا جێگیر بووه و ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرێت " پێشه‌وا قازی محمد "
* هه‌میشه هه‌وڵ بده ڕێز له ئه‌و پرسیاره بگره که بیسه‌ر لێتی ده‌کات " جودی جیمز "
* ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی کێبڕکێت هه‌یه له‌گه‌ڵ که‌سێک دا کێبڕکێ بکه که له‌خۆت له‌به‌رتر و له‌پێشتر بێت "لویی ئهکسایز "
* پێ له شوێن هه‌نگاوه‌کان دا مه‌نێ ، به‌ڵکو به دوای دۆزینه‌وه‌یان دا به " ماتسیۆ باشۆ "
* پێکه‌نین باشترین چه‌کی شه‌ڕی له دژی ژیان " ئاناتۆل فڕانس "
* کاتێ که هه‌موان له‌گه‌ڵ مندا هاوباوه‌ڕ ده‌بن ، ئینجا هه‌ست ده‌که‌م که له هه‌ڵه‌دام " ئۆسکار وایڵد "
* سه‌گی برسی که تێرت کرد هه‌رگیز ناتگهزێت به‌ڵام جیاوازی سه‌گ و مرۆڤ له‌هه‌مان خاڵدایه " ڤاڵت دیزنی "
* فرمێسکی منداڵ پاڕانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر جوابی نه‌ده‌یه‌وه ده‌بێت به ئه‌مر " جان جاک ڕۆسۆ "
* ئه‌گه‌ر نه‌توانین به ئازادی بژین ، باشتر وایه به باوه‌شێکی کراوه پێشوازی له مه‌رگ بکه‌ین " مهاتما گاندی