زه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ى پزیشكى ئاماژه به‌وه ده‌دات كه، زیادبوونى كێش له كاتى سكپڕیدا زیان به‌كۆرپه‌كه‌و دایكه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئه‌و ژنه سكپڕانه‌ى كێشیان زۆره، كۆرپه‌كانیشیان كێشیان قورستره له سروشتى، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌شیان لێده‌كرێت له كاتى گه‌وره‌بوونیشدا كێشیان زۆر بێت، هه‌ربۆیه پێویستیان به‌چاودێریكردن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كێشیان زۆر نه‌بێت.
هه‌روه‌ها مه‌ترسى ئه‌وه‌شیان لێده‌كرێت، كه روبه‌رووى نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ببنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه‌كانى مناڵان له ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پێویسته ژنان له قۆناغى پێش سكپڕیدا رێگه له قه‌ڵه‌وبوون بگرن، بۆ ئه‌وه‌ى زیان به‌خۆیان‌و كۆرپه‌كانیشیان نه‌گات.
هاوكات، چه‌ند پسپۆڕێكى زانكۆى كۆڵۆمبیاى ئه‌مریكا، ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه: له‌ماوه‌ى ساڵه‌كانى 1989 بۆ 2003، چاودێرى له دایكبوونى 513500، مناڵیان كردووه، ده‌ریشكه‌وتووه كه ئه‌و دایكانه‌ى كه كێشیان له‌ماوه‌ى سكپڕیدا 24 كگ زیادیكردووه، كۆرپه‌كانیا 150 گرامى له كێشى سروشتى زیاتر بووه، به‌به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ى كه 10 كگ زیادیان كردووه.
هاوكات پزیشكه‌كان هۆشدارى دابه‌زاندنى كێش‌و لاوازبوونیشیان داوه له‌كاتى سكپڕیدا كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت دایكه‌كه روبه‌رووى نه‌خۆشى شه‌كره‌و دڵ ببێته‌وه، هه‌ربۆیه پزیشكه‌كان رێنمایى ئافره‌تانى سك‌پڕ ده‌كه‌ن كه له‌كاتى سكپڕیدا كێشى خۆیان به‌گونجاوى بهێڵنه‌وه.