Statistics |
Total online: 1 Guests: 1 Users: 0 |
|
| | |
|
مه‌نع
| 2009-03-25, 1:20 PM |
|
کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ڵێ: "دوکتۆر گیان هانام بۆ تۆ هێناوه، هه‌ر ئه‌بێت چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزیته‌وه، شه‌ش ساڵه ژنم هێناوه، شه‌ش منداڵم هه‌یه، کار وا بڕوات ئه‌بێت به ده و دوانزه‌ش" دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌ی بۆ مه‌نع ناکه‌ن؟" کابراش ئه‌ڵێ: "ژنه‌که‌م ڕازی نییه حه‌بی مه‌نع بخوات، به‌ڵام خۆم به هه‌موو جۆرێک هه‌وڵم داوه و بێسوود بووه." دوکتۆر ئه‌ڵێ: "کۆندۆم به‌کاربێنه!" کابرا ئه‌ڵێ: "دوو ساڵی یه‌که‌م کۆندۆمم به‌کارئه‌هێنا که‌چی کوڕ‌و کچێکمان بوو." دوکتۆر ئه‌ڵێ: "که‌واته مه‌نعی ته‌بیعی بکه!" کابرا ئه‌ڵێ: "دوای دوو ساڵی یه‌که‌م، دوو ساڵیش مه‌نعی ته‌بیعیم کرد که‌چی دوو کچی ترمان بوو." دوکتۆریش به ناچاری ئه‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت که تۆ باسی ئه‌که‌یت، ته‌نیا چاره ئه‌وه‌یه که هه‌ر نه‌چیت به‌لایدا." کابرا ئه‌ڵێ: "قوربان ئه‌وه‌شم کردووه، ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی په‌نجه‌شم به‌ر په‌نجه‌ی نه‌که‌وتووه، که‌چی دوو کوڕیشمان بوو."
|
|
Category: My files | Added by: astera1
|
Views: 1608 | Downloads: 0
| Comments: 1
| Rating: 2.5/2 |
Total comments: 1 | |
1
nwkta
(2010-08-28 2:04 PM)
0
asdd
|
|
|
|
| |
|
|